عێراقهەواڵ

فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی له‌سنوری كه‌ركوك بۆردومانێكی ئه‌نجامدا

ئای کەی نیوس

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانی بۆ كردنه‌ ئامانجی ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعشی له‌ وادی شای له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگگێڕانی گه‌لی عێراق بۆ ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌سه‌ر داعش، پیاوانی هه‌واڵگری سه‌ربازی و شانه‌ی ئامانجدار له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆچونێكی دیكه‌یان هه‌بو له‌ ده‌ربڕینی خۆیان خۆشی له‌م یاده‌دا، وه‌ك چۆن له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا ئاهه‌نگیان گێڕا به‌ چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌ وادی خاسه‌ له‌ناوچه‌ی ره‌شادی سنوری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك.

“هێزی ئاسمانی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف-16ه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ڕون و ئاشكرادا كردوه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێزی ئاسمانی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف-16ه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ڕون و ئاشكرادا كردوه‌ و میوانخانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆرستانیان كرده‌ ئامانج و به‌ته‌واوی خاپوریان كرد”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “به‌پێی زانیارییه‌ به‌رده‌سته‌كان، بۆردومانه‌كه‌ بۆته‌ هۆی له‌ناوبردنی چه‌ك و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی لۆجستی كه‌ له‌به‌رده‌ستی تیرۆرستاندابو، تا ئێستاش ژماره‌ی كوژراوه‌كان نه‌زانراوه‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button