عێراقهەواڵ

موقته‌دا سه‌در داوای پاراستنی سنوره‌كانی عێراق ده‌كات

ئای کەی نیوس

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد ڕێوشوێنی ئه‌منی پێویست بۆ پاراستنی سنوره‌كان بگرێته‌به‌ر.

موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ده‌بێت حكومه‌تی عێراق هه‌مو ڕێوشوێنێكی ئه‌منی پێویست بگرێته‌به‌ر له‌ سنوره‌كانی عێراق، ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات، باكور و باشور، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ی ناوچه‌كه‌دا”.

بێده‌نگییه‌كی ڕه‌های نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی سوریا هه‌یه‌

راشیگه‌یاندوه‌، “بێده‌نگییه‌كی ڕه‌های نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی سوریا” هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ئێمه‌ پشتیوانی ئه‌مریكا له‌ فراوانبونی كرده‌وه‌كانی زایۆنی سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین”.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، خه‌یروڵا عیسا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سنوری عێراق رایگه‌یاند، هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دۆخی سنوری له‌گه‌ڵ سوریا به‌ته‌واوی ئه‌منیه‌تی پارێزراوه‌، هه‌روه‌ها چوار به‌ربه‌ستمان هه‌یه‌، ئه‌وانیش خه‌نده‌ق، ته‌پۆڵكه‌ی زه‌وی، به‌ربه‌ستێكی ته‌ل، دیواری چیمه‌نتۆ به‌رزییه‌كه‌ی سێ مه‌تر و 50 سانتیمه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌و هێزه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌كه‌ پێكدێت له‌ 4 لیوا و 6 فه‌وج، به‌درێژایی سنور درێژده‌بنه‌وه‌ و فه‌وجێكی پیاده‌ی یه‌ده‌گ، له‌گه‌ڵ بونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌ ریزه‌كانی دواوه‌ و هێزی پشتیوانین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button