تەندرووستیلایف ستایل
بۆچی هەندێك كەس زۆرخۆرن؟
ئای کەی پۆست
زۆرخۆری و زۆر خواردن، یاخود هەستكردن بە برسییەتی هەمیشەیی حاڵەتێكی ئاسایی نییە و ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكار، كە بریتین لە:
– یەكێك لە هۆكارەكان كەمئاویی جەستەیە.
– هۆكاری دووەم كەمخەویی شەوانەیە.
– پڕكردنی گەدە بە خۆراكە كاربۆهیدراتەكان، كە پڕاوپڕن لە نیشاستە.
– هۆكارێكی تر پەیوەندیی بە دڵەكوتەوە هەیە، واتە هەرچەندە دڵەكوتە و بیركردنەوەت زیاتر بێت، زیاتر هەست بە برسیەتی دەكەیت و حەزی زیاترت بۆ خواردن دەبێت.