لە كاتی هەڵامەتدا ئەم خواردنانە مەخۆ
ئای کەی پۆست
بێ گومان ڤیتامینی جۆری C یەكێكە لەو ڤیتامینە گرنگانەی، تایبەتە بە نەخۆشیی پەتای وەرزی و ئەنفۆلانزا.
لە كاتی تووشبوون بە هەڵامەت، تێكڕای پزیشكەكان جەخت دەكەنەوە، لە پڕۆسەی دەرماندا پێویستە نەخۆش سوود لەو خۆراكانە وەربگرێت، كە بەرگریی لەش بەهێز دەكەن، بەڵام خواردنی هێندێك خۆراك لە كاتی هەڵامەت، دروست نیین، بگرە تەمەنی نەخۆشییەكە و ڤایرۆسەكان درێژتر دەكەن.
ئەو خۆراكانەی لە كاتی هەڵامەتدا پێویستە پارێز لە خواردنیان بكەیت بریتین لە:
– خۆراكە سووركراوەكان: چەوریی زۆری خواردنە سووركراوەكان كۆخە و قوڕگ ئێشە زیاتر دەكات.
– شیر: هەرچەندە شیر دۆخی تەندروستی جێگیر دەكات، بەڵام لە كاتی تووشبوون بە هەڵامەت، خواردنی شیر قەدەغەیە، چونكە نەخۆشییەكە درێژخایەنتر دەكات و پڕۆسەی دەرمان دوا دەخات. پزیشكانیش جەخت دەكەنەوە، لە كاتی تووشبوون بە هەڵامەت، یاخود پەتای وەرزی، پارێز بكەن لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەكان.
– كۆفی: هەر جۆرە خۆراك، یاخود ئەو خواردنەوانەی هەڵگری ڕێژەیەكی زۆری كۆفین، هەروەها خواردنەوە گازییەكان، بەرگریی لەش لاواز دەكەن و لەئاكامدا نەخۆشییەكەت تەشەنە دەستێنێت.
– مەوادی خۆراكی شیرین: شیرینی یاخود هەموو خۆراكە شیرینەكان خواردنیان لە كاتی نەخۆشیدا باش نییە، چونكە كاریگەرییان هەیە لەسەر لاوازبوونی بەرگری و جەستە بەرانبەر بە نەخۆشییەكی سادە لاواز دەنوێنێت.