هەشت رێگە بۆئەوەی خەڵكی رێزت بگرن
ئای کەی پۆست
زۆركات لە دەستی خۆتدایە كە كەسانی دیكە چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەكەن و رێزت دەگرن، چونكە لە كۆتاییدا تۆ سنورەكان دادەنێیت بۆ چواردەورت.
ئەگەر دەتەوێت كەسانی دیكە رێزت بگرن، ئەم چەند رێگەیە تاقیبكەرەوە:
1. هەمیشە كۆتا كەس بە كە قسە دەكات، بەڵام وشەكانت با كاریگەر بن، لەگەڵ ئەوەشدا جیاواز لەوانی دیكە بدوێ.
2. با توانای ئەوەت هەبێت خۆت بخەیتە پێكەنین و خۆت دڵخۆش بكەیت.
3. با كردارەكانت گەورەتربن كە وشەكانت.
4. ئەوەی كە دەیڵێیت با ئەوە بێت كە جێبەجێی دەكەیت، راستگۆ بە.
5. باشی لە هەمو كەس و هەمو شتێكدا ببینە.
6. رێزی كەسانی دیكە بگرە و بەوشێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بكە كە دەتەوێت مامەڵەت لەگەڵ بكرێت.
7.ئامادەییت تێدا بێت كە خۆت بگۆڕیت بۆ كەسێكی باشتر، هەمو كەس دەگۆڕێت، هەندێك بۆ باش و هەندێك بۆ خراپ، تۆ باشەكە هەڵبژێرە.
8. یارمەتی كەسانی دیكە بدە و داوای یارمەتیش بكە ئەوكاتەی پێویستتە.