نۆ پرسیار بۆ ئەوەی باشتر خۆت بناسیت
ئای کەی پۆست
گرنگە هەمو كەسێك بە تەواوی خۆی بناسیت و لە خۆی تێبگات، بۆئەوەی بزانیت چۆن هەنگاوەكانی بۆ ژیان دەنێت، كاتێك دەتەوێت خۆت بناسیت و باشتر لە خۆت تێبگەیت، دەتوانیت ئەم 10 پرسیارە لە خۆت بكەیت.
1. چی واتلێدەكات تایبەت بیت؟
لیستێك بنوسە لەو شتانەی كە وادەكات لای كەسانی دیكە تایبەت دەربكەویت، وەكو ئەوەی كەسایەتیت چۆنە یان یارمەتی كەسانی دیكە دەدەیت؟
2. لە چیدا شارەزایت و بەهرەت هەیە؟
لە نێوان 5 بۆ 10 بەهرە و شارەزاییت بنوسە، وەكو ئەوەی شارەزایت لە چارەسەركردنی كێشەدا، گوێگرتن لە كەسانی دیكە، وێنەكێشان، نوسین یان هەر شتێكی دیكە.
3. ئارەزوەكانت چیین؟
هەستەكانت چۆنن و چی هاندەرتە بۆئەوەی بگەیت بە شتێك.
4. ئەو شتانە چیین كە دڵخۆشت دەكەن؟
ئەو شتانە بنوسە كە دڵخۆش و ئاسودەت دەكەن كاتێك دەیانكەیت.
5. ئەو شتانە چیین كە ئازارتدەدەن و بێزارت دەكەن؟
بزانە ئەو بابەتانە چیین كە ناتەوێت گوێبیستیان بیت و رقت لێیەتی كاتێك دەیبینیت خۆت یان كەسێكی دیكە دەیكات.
6. گەورەترین ترست چییە؟
بزانە فۆبیا و ترسی لە رادەبەدەرت لە چییدا هەیە.
7. چۆن خۆت دەبینیت؟
گرنگە بزانیت چ وێنایەك بۆ خۆت دروستدەكەیت لە مێشكی خۆتدا و چۆن وەسفی خۆت دەكەیت، پێویستە بە راستگۆیانە هەستەكانت وەسف بكەیت.
8. بزانە تۆ كێیت؟
هەمو ئەو دەستكەوت و شەهادە و پلەكانت بەلاوە بنێ، تۆ كێیت و چۆن وەسفی خۆت دەكەیت بێ ئەوانە.
9. بەهاكانت چیین؟
گرنگترین بەها لە ژیانی تۆدا چییە كە هەمو هەوڵێك دەدەیت بۆ پاراستنی.