ئەوەی یەكجار خیانەت بكات، هەمیشە دەیكاتەوە
ئای کەی پۆست
وتەیەكی كۆن هەیە كە لە جیهاندا بەربڵاوە و دەڵێت، “ئەوەی یەكجار خیانەت بكات، دوبارەی دەكاتەوە”، ئێستا زانست سەلماندویەتی كە ئەم وتەیە راستە.
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بریتانی بڵاویكردوەتەوە، بە پێی توێژینەوەیەكی ساڵی 2018، 40 لەسەدی ئەو كەپڵانەی هاوسەرگیرییان نەكردوە و 25 لەسەدی ئەو كەسانی هاوسەرگیرییان كردوە، باسیانلەوەكردوە كە خیانەتیان لێكراوە، ئەو كەسانەشی لە رابردو زیاتر لە سێ جار خیانەتیان كردبێت، جارێكی دیكە لە پەیوەندییە نوێیەكەیان خیانەتیان كردوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەی لەروی دەرونییەوە ئەمە پشتڕاستنەكراوەتەوە و بە فەرمی ئاماژەی پێنەكراوە، بەڵام بەشێك لە توێژەران باسیان لەوكردوە هەندێك تایبەتمەندی لە كەسانی “فێڵباز”دا هەیە، ئەم تایبەتمەندییەش بەشێكە لە بۆماوەیی و لە جیناتیاندا هەیە، ئەمەش هاندەریانە بۆئەوەی بەردەوامبن لە خیانەتكردن.
زانیان پێیان وایە، هەندێك كەس جینی “وروژاندن”یان هەیە، كە پێی دەوترێت “DRD4 VNTR”، ئەمەش واتای ئەوەیە پێویستیان بە هۆكاری زیاتر هەیە بۆئەوەی هەست بە ئاسودەیی تەواو بكەن لە ناخیاندا.
ئەم جینە، دەكرێت بەرپرس بێت لەوەی ئەم كەسە توشی ئالودەبون بێت بە كحول، قوماركردن، لەشفرۆشی، خیانەت و فێڵكردن.
لە توێژینەوەیەكدا، دو وێنە نیشانی ئەو كەسانەدرا كە كەسانی ناڕاستگۆ و خیانەتكارن، پێیان وتن سێ جیاوازی لە نێوان ئەم دو وێنەیە بدۆزنەوە، لە كاتێكدا تەنها دو جیاوازی لە نێوان دو وێنەكە هەبون. ئەوەی جێی سەرنجبو ئەو كەسانە سوربون لەسەر ئەوەی سێ جیاوازییان لە نێوان دو وێنەكە بینیوە.
توێژەران پاش ئەم تاقیكردنەوەیە جەختیان لەوە كردوەتەوە، ئەو كەسانەی ئەم جیناتەیان هەیە، كاتێك دەزانن خەڵاتێك یان دڵخۆشییەك بەدەستدەهێنن لە كۆتاییدا، ئامادەن راستییەكان بشارنەوە و فێڵ بكەن، ئەمەش لە پێناو ئاسودەكردنی زیاتر ئەو حەزەیانە.
لەگەڵ ئەوەی كاتێك سكانی مێشك كرا بۆئەو كەسانەی كە ئەم جینەیان تێدایە، دەركەوت بەشێكی كەمیان توانانی خۆڕاگرتنیان هەیە، بەشێكی زۆری دیكەیان بە پێچەوانەوە، توانای كۆنترۆڵكردنی خۆیان نییە.