شەش یاسا بۆئەوەی ببیت بە كەسێكی پێگەیشتو
ئای کەی پۆست
بون بە كەسێكی پێگەیشتو، پێویستی بە ئەزمونی ژیان و وانە وەرگرتنە لە هەڵەكان یاخود سوروەرگرتنە لە ئەزمون و هەڵەی كەسانی دیكە، ئەگەر دەتەوێت ببیت بە كەسێكی پێگەیشتو، هیچ كاتێك ئەم چەند یاسایە پشتگوێ مەخە.
1. كۆنترۆڵی خۆت بكە، نەك كەسانی دیكە، چونكە كۆنترۆڵكردنی كەسانی دیكە هێزە، بەڵام كۆنترۆڵكردنی خۆت هێزی راستەقینەیە.
2. چاوەڕێی هیچ شتێك مەكە لە كەسانی چواردەورت، لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشبە بە بچوكترین شت كە بەدەستی دەهێنیت.
3. بڕوات بە بەخت نەبێت، بەخت كاتێك دێت كە هەوڵی بۆ دەدەیت، باشترین هەوڵی خۆت بدە و متمانە بەوە بكە ئەنجامی دەبێت.
4. فێربە كۆنترۆڵی كاردانەوەكانت بكەیت، بۆئەوەی هیچ كەسێك نەتوانیت تۆ بەكاربهێنێت.
5. هەمو شتێك بە كەسانی دیكە مەڵێ، چونكە زۆرینەی خەڵی تۆیان بەلاوە گرنگ نییە، هەندێكی دیكەیان بە نهێنی دەیانەوێت شكست بهێنیت.
6. بە وریایی هاوڕێكانت هەڵبژێرە، خێراترین رێگە بۆئەوەی ببیت بە كەسێكی باش، ئەوەیە خۆت بە كەسانی باش چواردەورە بدەیت.