ئای کەی پۆستتەندرووستیلایف ستایل

زیادبونی ترشی جەستە چ كاریگەرییەك لەسەر ئەندامەكانی لەش دروستدەكات؟

ئای کەی پۆست

پاشەڕۆکی بەرھەمھێنانی وزە لە لەشی مرۆڤ بریتیە لە ترشی و گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن، تاوەکو ڕێژەی ترشی کەم بێت تەندروستی باش دەبێت وە تا ترشی لەش زیاد بێت نەخۆشی دەبێت.

مەترسییەكانی زیادبونی چییە؟

1. باری دەرونی و كاری مێشك و دەمارەكان؛ توڕەبون، خەمۆكی، دڵەڕاوكێ، هەستكردن بە حاڵەتی سەرسوڕان و سەرگێجە، هەستكردن بە ڕودانی كارەساتی گەورە بەبێ هیچ هۆكارێك، تێكچون و ناڕەحەت بون بە ڕوناكی و دەنگی بەرز و قەرەباڵغی، كزبونی چاو، بێهێزی تەركیز، لەبیرچونەوە، گیزەگیزی ناو گوێ، كەم خەوی یا زۆر خەواڵویی.

2. زیادبونی لێدانی دڵ و دڵەكوتێ، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

3. بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ، شەكرە، چەوری سیانی لەناو خوێن.

4. گیرانی خۆراك لەكاتی قوتدانی بەهۆی گرژبونی سورێنچك، دڵەكزێ و تێكچونی گەدە، برینی گەدە و دوانزەگرێ، هەوكردن  وبرینی كۆلۆن، مایەسیری، غازات یا ژانی سك.

5. زو زو توشبون بە هەڵامەت و هەوكردنی لەوزەتەین، كۆكە، حەساسیەت، ڕەبو وە تەنگەنەفەسی.

6. قەڵەوبون كە كێش دانابەزێت بە ڕجیم گرتن یا لاوازی زۆر.

7. پەڵە و بیرۆی پێست و خوران، زۆر بونی خاڵی پێست وە یا گەورە بونی خاڵی كۆن.

8. سپی بونی قژ و ڕوتانەوەی بەردەوامی قژ.

9. بێهێزی و كەمبونەوەی توانای لەش، كۆڵنج و ئازاری لەش بەتایبەتی لە شان و مل و خوار ئەژنۆ، ئازار و هەوكردنی جومگەكان.

چارەسەری سروشتی ترشی لەش چییە؟

1. زۆر ئاو خواردنەوە بەتایبەتی لەگەڵ ئاوی لیمۆ وە زەنجەفیل؛ بۆ زانینی پێداویستی ڕۆژانەی لەش بۆ ئاو یاسای (4-2-1) بەكاربهێنە  ( بۆ 10 كیلۆی یەكەم 40 ملم، دە كیلۆی دوەم 20 ملم، بۆ هەر 10 كیلۆی تر 10 ملم. بۆ نمونە؛ كێش 50 كیلۆ دەكاتە 40+20+30=90 ملم لە یەك كاتژمێر، كە دەكاتە 2070 ملم لە 24 كاتژمێر واتە دو لیتر یان نزیكەی 14 پەرداخ).

2. تەرك كردنی شەكر و شیرینی.

3. خواردنەوەی ئاوی ئەم سەوزانە لەگەڵ ئاوی سێو بەیانیان وە ئێواران؛ سڵق، جەرجیر، تور، مەعدەنوس، كەرەوز.

4. دەكرێت لە گیراوەیەكی تایبەت هەم بۆ وزەی پێویست لەگەڵ ئاودا بخورێتەوە:

خوێی زبر؛ دو كەوچكی چا
زەیتی زەیتون یان زەیتی گوێزی هیندی؛ دو كەوچكی چێشت، چارەسەری خێرا بۆ زیاد بونی ڕێژەی ترشی لەش بریتییە لە ئاوی لیمۆ زۆر خواردنەوە، یان یەك كەوچكی چا لە سۆدە لەناو پەرداخێك ئاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button