ئای کەی نیوس
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژئاڤای كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌هه‌ڵه ته‌قه‌یان له فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا كردوه و خستویانه‌ته خواره‌وه، چونكه پێیانوابوه، “فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیایه و بۆته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ریان”.
سه‌رچاوه‌كان به CNNیان ڕاگه‌یاندوه، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی MQ-9 Reaper ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو له باكوری سوریا به هه‌ڵه له‌لایه‌ن هاوبه‌شی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه)یه خراوه‌ته خواره‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێیانوابو فڕۆكه‌كه سه‌ر به توركیایه
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردوه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێیانوابو فڕۆكه‌كه سه‌ر به توركیایه و به‌وهۆیه‌وه ته‌قه‌یان لێكردوه، چونكه به هه‌ڕه‌شه‌یان زانیوه.
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هێرشی چڕیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان ده‌ستپێكردوه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیشه‌وه روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه.
داوایان لێده‌كه‌ین گرژییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، “له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا و داوایان لێده‌كه‌ین گرژییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه”.
فڕۆكه‌ی MQ-9 Reaper له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت
فڕۆكه‌ی MQ-9 Reaper له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و توانای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری و هێرشی هێرشبه‌ری هه‌یه، هێشتا دیار نییه فڕۆكه‌كه له‌كاتی خستنه‌خواره‌وه‌یدا چ ئه‌ركێكی ئه‌نجامدابو، به‌ڵام ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوی سوریا، به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش له سوریا.
ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڵۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له ژاپۆن به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
ئۆستن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه و پێموایه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌و شێوه‌یه.