جیهانهەواڵ

جۆلانی: بۆ روخانی ئه‌سه‌د پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تیمان نه‌بو

ئای کەی نیوس

ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی فه‌رمانده‌ی گشتیی ئیداره‌ی نوێی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریاوه‌ به‌كارهێندران بۆ شه‌ڕكردن دژ به‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ناوخۆدا دروستكراون و سه‌ر به‌ هیچ وڵاتێك نه‌بون.

ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتی گروپه‌ چه‌كداره‌كانیان بۆ روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ وڵاتێك پشتیوانی لێكردبێتن و راشیگه‌یاند، “هیچ پاڵپشتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیمان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د وه‌رنه‌گرت، كه‌سیش هانی نه‌داین بۆ ڕوخاندنی ئه‌و رژێمه‌”.

ئه‌و چه‌كه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێمان بو و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ شه‌ڕی ڕژێمی ئه‌سه‌دمان كرد، دروستكراوی ناوخۆیه‌

سه‌باره‌ت به‌چه‌كه‌كانی به‌رده‌ستی چه‌كداره‌كانیشیان، جۆلانی ئاشكرایكردوه‌، “ئه‌و چه‌كه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێمان بو و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ شه‌ڕی ڕژێمی ئه‌سه‌دمان كرد، دروستكراوی ناوخۆیه‌ و ده‌ره‌كی نه‌بو”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button