جیهانهەواڵ

ڕوسیا له‌ بواری زیره‌كی ده‌ستكرددا هاوپه‌یمانییه‌ك داده‌مه‌زرێنێت

ئای کەی نیوس

ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ گروپی بریكس و وڵاتانی دیكه‌ په‌ره‌ به‌ زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ته‌حه‌دای باڵاده‌ستی ئه‌مریكا له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌دا.

ڤلادمیر پوتن له‌ كۆنفرانسی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ مۆسكۆ رایگه‌یاند، “دڵنیام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دامه‌زراوه‌ و په‌یمانگا نیشتمانییه‌كانی په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ وڵاتانی بریكس و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندخواز پاڵنه‌رێكی گه‌وره‌ ده‌بن بۆ ئه‌و جۆره‌ هاوكارییه‌، له‌ئه‌مڕۆشه‌وه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین”.

تۆڕی نوێی هاوپه‌یمانی زیره‌كی ده‌ستكرد شاهیدی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌بێت  له‌ چینه‌وه‌

Sberbank كه‌ گه‌وره‌ترین بانكه‌ له‌ ڕوسیا ڕایگه‌یاند، تۆڕی نوێی هاوپه‌یمانی زیره‌كی ده‌ستكرد شاهیدی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌بێت له‌ چینه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دو زلهێزی گه‌وره‌ له‌م بواره‌دا له‌ جیهاندا، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕوسیا، هیندستان و بڕازیل و ئه‌فریقای باشور.

ده‌توانێت تێبگات و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ماڵپه‌ڕانه‌ بداته‌وه‌

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای ئه‌مریكی ” مایكرۆسۆفت ” خستنه‌بازاڕی وه‌شانێكی سنوردار و ته‌نها بۆ بینین له‌ ئامرازی زیره‌كی ده‌ستكردی “Copilot Vision”ی ڕاگه‌یاند، كه‌ ده‌توانێت تێبگات و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ماڵپه‌ڕانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ر به‌ به‌كارهێنانی مایكرۆسۆفت ئێدج سه‌ردانیان ده‌كات.

ئامرازی “Copilot Vision” له‌ لایه‌ن پرۆگرامی “Copilot Labs” په‌ره‌ی پێدراوه‌

ئامرازی “Copilot Vision” كه‌ له‌ لایه‌ن پرۆگرامی “Copilot Labs” په‌ره‌ی پێدراوه‌، كه‌ مایكرۆسۆفت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی تواناكانی زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كاری ده‌هێنێت، ده‌توانێت شیكاری ئه‌و ده‌ق و وێنانه‌ بكات كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا ده‌رده‌كه‌ون بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی وه‌ك “رێچكه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چییه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ په‌یجه‌كه‌دا؟”

ماڵپه‌ڕی TechCrunch كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بابه‌ته‌كانی ته‌كنه‌لۆژی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ر پێویستی به‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ خزمه‌تگوزاری زیره‌كی ده‌ستكردی Copilot Pro ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه‌ نرخی مانگانه‌ 20 دۆلاره‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئامرازی “Copilot Vision” تاقیبكاته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button