![](https://www.ikpost.com/wp-content/uploads/2024/12/831854Image1-780x470.jpg)
ئای کەی نیوس
یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڵۆید ئۆستین هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یسرائیل كاتز له‌گه‌ڵ ڵۆید ئۆستن گفتوگۆی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له لوبنان كرد”، جه‌ختیشیكرده‌وه كه “سیاسه‌تی لێبورده‌یی سفر بۆ پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هاوكاریكردن بۆ ڕێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی قاچاخكردنی چه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ لوبنان
هه‌ردو وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ڕێككه‌وتن كه یسرائیل كاتز به “مه‌ترسیه‌كانی ئێران و بریكاره‌كانی” وه‌سفیكردن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هاوكاریكردن بۆ ڕێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی قاچاخكردنی چه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ لوبنان له ڕێگه‌ی سوریاوه.
یسرائیل كاتز كورته‌یه‌ك له دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ست به ئازادكردنی بارمته‌كان بۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا خسته‌ڕو
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، یسرائیل كاتز كورته‌یه‌ك له دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ست به ئازادكردنی بارمته‌كان بۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا خسته‌ڕو و ڕایگه‌یاند، ئێستا ده‌رفه‌تێك بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێ هه‌یه كه ڕه‌نگه ڕێگه به ئازادكردنی هه‌مو بارمته‌كان بدات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییان هه‌یه.
پێشتریش ئه‌مڕۆ، یسرائیل كاتز له میانه‌ی گه‌شتێكی سنورییدا كه ئه‌نجامیدا وتی، “ئه‌مڕۆ هاتمه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بم له‌وه‌ی ئێران سه‌ركه‌وتو نابێت له دامه‌زراندنی قۆڵی ئه‌كتۆپوس كه پلانی هه‌یه و كار بۆ دامه‌زراندنی لێره ده‌كات به ئامانجی دامه‌زراندنی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ك به‌ره‌ی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل”.