ئای کەی نیوس
دوای بێ ئومێدبونی روسیا له‌رێگریكردن له گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ هێرشكردنه سه‌ر دیمه‌شق و روخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا داوای له ئه‌سه‌د كرد، سوریا به‌جێبهێڵێت و راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری به‌دواداچونی ورد بۆ هۆكاری هێرشی كتوپڕی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلۆمبێرگ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردو گروپه چه‌كداره‌كان، كه گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی دیمه‌شق، به‌شار ئه‌سه‌د، سوریا به‌ره‌و مۆسكۆ به‌جێهێشت.
ئاگاداریان نه‌كردۆته‌وه له‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دروستبوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێملن) رایگه‌یاندوه، ڤلادمیر پوتن داوای له هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی كردوه رونكردنه‌وه‌ی پێبده‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی تاوه‌كو گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هێرشی به‌رفراوانیان ده‌ستپێنه‌كردبو، ئاگاداریان نه‌كردۆته‌وه له‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دروستبوه.
ڕوسیا به‌شار ئه‌سه‌دی ڕازیكردوه كه شه‌ڕكردن هیچ سودێكی نابێت
ئه‌و ئاژانسه ئاشكراشیكردوه، ڕوسیا به‌شار ئه‌سه‌دی ڕازیكردوه كه شه‌ڕكردن هیچ سودێكی نابێت و داوایان لێكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ دیمه‌شق به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و مۆسكۆ بڕۆن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌واڵگری ڕوسیا پڕۆسه‌ی ده‌ربازكردنه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامداون.
باسی له‌وه‌شكردوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری روسیا فه‌رمانی پێده‌كرێت به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌رباز بكه‌ن، راسته‌وخۆ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی روسیا له دیمه‌شق ده‌یانگوازنه‌وه و پاشانیش به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێكه‌وتون كه دواتر له راداریش ونكرا تاوه‌كو شوێنپێیان هه‌ڵنه‌گیرێت و نه‌زانرێت به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن.
ڕوسیا نه‌یویستوه چاره‌نوسی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك موعه‌مه‌ر قه‌زافی بێت
له‌وباره‌یه‌وه، ڕه‌سلان بۆخۆڤ سه‌رۆكی ناوه‌ندی شیكاری ستراتیژی و ته‌كنۆلۆژی روسیا ڕایگه‌یاندوه، ڕوسیا نه‌یویستوه چاره‌نوسی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك موعه‌مه‌ر قه‌زافی یان وه‌ك سه‌دام حسێنی لێ بێت، هه‌ربۆیه له‌ڕێگه‌ی هه‌واڵگریه‌وه هه‌وڵیداوه له دیمه‌شق ده‌ربازی بكات.
سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی ئه‌سه‌د بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، به‌رپرسانی ڕوسیا ڕایانگه‌یاندوه، مۆسكۆ ئه‌ندامی په‌یماننامه‌ی دادگاكه نیه و پابه‌ند نیه به بڕیاره‌كانییه‌وه.