ئای کەی نیوس
ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولیر-مه‌خموریان داخست و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دوكه‌ڵ و پیسی بۆنی كارگه‌كانی سنوره‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له خراپی شێوازی كاركردنی كارگه‌كانی سنوری رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر-مه‌خمور، رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زاكه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێریان داخستوه.
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كلێگه و كارگه نایاساییه‌كانی سنوری قه‌زای مه‌خمور بكرێت
هاوڵاتیان داواده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كلێگه و كارگه نایاساییه‌كانی سنوری قه‌زای مه‌خمور بكرێت و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆنی پیس و دوكه‌ڵ ده‌رده‌بڕن.
پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندبو، به‌دواداچون بۆ كاركردنی سه‌رجه‌م كارگه و كێڵگه‌كان ده‌كه‌ن و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیان ده‌كه‌ن، هه‌ر كارگه‌یه‌كیش سه‌رپێچی بكات داده‌خرێت.