ئای کەی نیوس
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌نزیك عه‌لوه‌ی سلێمانی ته‌رمێك گه‌نجێك دۆزرایه‌وه و پێده‌چێت كوژرابێت و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند، تیمه‌كانمان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له بونی ته‌رمێك له نزیك عه‌لوه‌ی سلێمانی، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و توێكاری بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه گه‌نجه و پێده‌چێت كوژرابێت له‌نزیك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر رێگای سلێمانی-عه‌ربه‌ت، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.